دۆزەخ (دانتێ)
ڕواڵەت
![](https://cdn.statically.io/img/upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/dd/Gustave_Dore_Inferno1.jpg/220px-Gustave_Dore_Inferno1.jpg)
دۆزەخ (بە ئیتالیایی: inferno) گرنگترین بەشی کتێبی کۆمێدیای یەزدانیی نووسراوەی دانتێ ئەلیگیێری شاعیری بەناوبانگی ئیتالیاییە. لەم بەشە لە کتێبەکەدا دانتێ لەگەڵ ڤێرجیلدا سەفەرێکی خەیاڵی بۆ ناو دۆزەخ دەکا و لەوێ دەبینێ کە مرۆڤە تاوانبارەکان بە پێی ئەو تاوانانەی کە کردوویانە ئازار و ئەشکەنجەی جیاواز دەدرێن. لەم نووسراوەیەدا ڤێرجیل سیمبۆلی عەقڵە کە دانتێ لە دەستی ھەوا و ھەوەس ڕزگار دەکا. ئەو سەفەرەش سیمبۆلی سەفەری ڕۆح بەرەو خودایە کە لە دۆزەخەوە دەست پێ دەکا و تا بەھەشت دەچێ.
وەسفی دۆزەخ
[دەستکاری]دانتێ لە بەشی دۆزەخدا وەسفێکی زۆر وردی لە دۆزەخ و شوێنەکانی و جۆری ئەشکەنجەکانی کردوە. دۆزەخی دانتێ نۆ ئەڵقەی ھەیە و لە ژێری زەویدایە. ئەڵقەی نۆھەمی دۆزەخ کە سەختترین ئەڵقەیەتی تایبەت بە تاوانی خەیانەتە.
سەرچاوە
[دەستکاری]![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆزەخ (دانتێ) تێدایە. |