دەربارە

ئەرکی ئێمە:

بە دیموکراسیکردنی بڵاوکردنەوە

ئازادیی دروستکردن. ئازادیی دەستکاریکردن. ئازادیی بڵاوکردنەوە.

چیرۆکەکەمان

وۆردپرێس ساڵی 2003 دەستی پێکرد، کاتێک مایک لیتڵ و مات موڵنوێگ فۆڕکێکیان دروست کرد لە پڕۆژەی b2/cafelog. تەنانەت ئەو کاتەش پێویستیی سیستەمێکی بڵاوکردنەوەی چاک و ڕێکوپێک ڕوون بوو. ئەمڕۆ وۆردپرێس بە PHP و MySQL دروستکراوە و مۆڵەتی پێدراوە لە ژێر GPLv2. هەروەها سەکۆی هەڵبژاردەیە بۆ زیاتر %43ی ماڵپەڕەکانی سەر وێب.

پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی وۆردپرێس بە درێژایی ئەم چەند ساڵە بە چەندین شێوە گەشەی کردووە، لەلایەن گەشەپێدەر، دیزاینەر، زانا، بڵۆگەری بەتواناوە پشتگیریی لێ کراوە. وۆردپرێس هەلی دروستکردن و بڵاوکردنەوە دەدات بە هەموو کەسێک، لەو کەسانەوە کە لێهاتووییەکی کەسییان هەیە بۆ جوڵانەوە مەزنەکان.

ئەو کەسانەی شارەزایی و ئەزموونی تەکنۆلۆجییان سنووردارە، بەکارهێنانی وۆردپرێس وەکو ئاو خواردنەوەیە بۆیان، ئەو کەسانەش کە لێهاتوون لە تەکنۆلۆجیا دەتوانن بە چەندین شێوە کڕیارخوازی بکەن.

ئەرکی ئێمە

وۆردپرێس دیزاین کراوە بۆ هەمووان

ئێمە باوەڕمان وایە نەرمەواڵەی مەزن دەبێت بە کەمترین دەستکاریی و ڕێکخستن بکەوێتە کار، باشترین توانای دەستپێگەیشتنی هەبێت، چوست و خێرا و پارێزراو بێت. نەرمەواڵەی وۆردپرێس سادە و بەهێزە، ��ایبەتمەندیی چاک پێشکەش دەکات بۆ گەشەکردن و سەرکەوتن.

وۆردپرێس نەرمەواڵەیەکی سەرچاوەکراوەیە.

بۆ پشتگیرییکردنی دیموکراسیی بڵاوکردنەوە و ئەو ئازادییەی لەگەڵ سەرچاوەکراوەدا دێت، کۆمەڵگەیەکی فراوان لە خەڵک بەشداریی دەکەن لە دروستکردنی ئەم پڕۆژەیە.

وۆردپرێس بەخێرهاتنی هەمووان دەکات و هەمەلایەنەیە.

سۆزی بەتینی بەشداربووانمان سەرکەوتنی وۆردپرێس مسۆگەر دەکات، لە بەرانبەریشدا هاوکاری تۆ دەبێت ئامانجەکانت بەدیبهێنیت. بەشداربووانی وۆردپرێس لە تەواوی جیهانەوە کار دەکەن، ناکۆتا کاتژمێر تەرخان دەکەن بۆ دروستکردنی ئەو ئامڕازانەی هەمووان دەتوانن دەنگی خۆیانی پێبگەیەنن.

چوار ئازادییەکە

وۆردپرێس مۆڵەتی پێدراوە لە ژێر General Public License (GPLv2 یان دواتر) کە چوار ئازادییەکە پێشکەش دەکات:

0

ئازادیی بەکارهێنانی بەرنامەکە بۆ هەر مەبەستێک.

1

ئازادیی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لە بەرنامەکە و تێگەیشتن لە چۆنێتیی کارکردنی و گۆڕینی بۆ ئەوەی خۆت دەتەوێت.

2

ئازادی بۆ دووبارە بڵاوکردنەوە.

3

سەربەخۆیی بۆ بڵاوکردنەوەی لەبەرگیراوەکانی وەشەنا دەستکاریکراوەکانت بۆ ئەوانیتر.

وردەکارییەکان

زیاتر بزانە لە بارەی وردەکارییەکانەوە، وەکو GPL و سیاسەتەکانی تر.

خەڵکەکە

زیاتر بزانە لە بارەی کۆمەڵگەکەوە، چۆن پێکەوە کار دەکەین و شانازییەکانمان پیشان دەدەین.